شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-11 19:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژماریەک تیرۆریستی داعش لە سلێمانی دەستگیر کران

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستگیر کردنی چوار تۆمەتباری کاری تیرۆریستی لە سلێمانی لەلایەن ئاسایشەوە ڕاگەیێندرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی حکوومەتی فیدراڵ دەستگیرکردنى چوار تۆمەتباری راگەیاندوە کە تۆمەتی کاری تیرۆرسیتیان خراوەتە پاڵ.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی بەھەماهەنگی لەگەڵ ھێزەکانی دەزگای ئاسایشی ھەرێم و بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە درێژەی کار و چالاکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی ھەواڵگری و ئاسایشی سلێمانی بۆ پاراستنی ئاسایش و سەرو و ماڵی ھاوڵاتیان توانرا لەماوەی یەک ھەفتەدا لە ڕێکەوتی ٨/٦ بۆ /٨/١١ ی ٢٠٢٢ چوار داواکراوی ماددەی ٤ی تیرۆر و یەک داواکراو بەپێ ماددەی ٤٥٩ لە یاسایی سزادانی عێراقی دەستگیر بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە