شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-11 18:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێزەکانی سووریای دیموکرات دەست پێکردنی چەند ئۆپەراسیۆنیان لەدژی سوپای تورکیا ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات ئاشكرای ده‌كات، زنجیره‌ چالاكیه‌كمان دژى سوپاى توركیا ئه‌نجامدا و ته‌واوى هێرشه‌كانیش به‌ڤیدیۆ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەرهاد شامی بەرپرسی ناوەندی پەیوەندییەکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەژماری خۆی لە فەیسبووک ئاشكرای كرد، "بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهیدە مەدەنی ‌و سەربازییەکان، زنجیرەیەک چالاکی تایبەتیان لە دژی سوپای داگیرکەری تورکیا ئەنجام داوه‌".

به‌وته‌ى به‌رپرسه‌ سه‌ربازیه‌كه‌ى هه‌سه‌ده‌، "ناوه‌ندى چاپه‌مه‌نى‌ و ڕاگه‌یاندنى هەسەدە وردەکاریی زیاتر و ته‌واوى دیمەنى هێرشه‌كانى كه‌ كراوه‌ته‌سه‌ر سوپاى توركیا بڵاو دەکاتەوە".

شامى ئه‌وه‌شى ڕوون كردۆته‌وه‌، "ئه‌و هێرشانه‌ى شه‌ڕڤانانى هه‌سه‌ده‌ كردویه‌تیه‌ سه‌ر سوپاى توركیا كاریگه‌رن ‌و بۆ تۆڵەسەندنەوەی خوێنی پاکی شەهیدە مەدەنی ‌و سەربازییەکانمانه‌".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە