نەوەی نوێ بەشداری لە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم ڕەت دەکاتەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جووڵانهوهى نهوهى نوێ له ڕاگهیهنراوێكدا ئاشكرای كردووه، بڕیاربوو ئەمڕۆ چوارشەممە هیمداد شاهین لەبری شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جووڵانەوەکە بەشداریی کۆبوونەوەی لایەنەکان بکات لە سەرۆکایەتیی هەرێم.
لهو ڕووهشهوه دهڵێت: "بەڵام بەهۆی دۆخی ئەم هەفتەیە و زیندانی کردنی سەدان هاوڵاتی و بەشی زۆری ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و چەندین خۆبەخشی جووڵانەوەکە، بریاڕمان دا بەشداریی کۆبوونەوەکە نەکەین".
ههڵوێستى جووڵانهوهكهشى لهبارهى پرسى ههڵبژاردنهوه ڕوون كردۆتهوه و ڕایگهیاندووه: "سەرباری ئەوەش پێمان وایە هەڵبژاردن ڕێگایەکی گرنگە بۆ گۆڕینی ئەم دەسەڵاتە و باشتر کردنی دۆخی خەڵک، بۆیە بە هەموو شێوەیەک پشتیوانیی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکەین لە نزیکترین کاتدا و بە سەرپەرشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمسیۆنێکی پاک و بێلایەن".
لهكۆتاییشدا ڕایگهیاندووه، "بۆیە جگە لەو خاڵە، هیچ وردەکاریەکی تر لای نەوەی نوێ هێندە گرنگ نییە بەقەد ئەنجامدانی هەڵبژاردن و کۆمسیۆنێکی بێلایەن".
شایانی باسە لهکاتژمێر 11ی پێشنیوەڕۆى ئهمڕۆ لەبیناى سەرۆکایەتی ھەرێم، بەئامادەبونی جنین بلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتوەکان لەعێراق، لایەنەکانی هەرێم لەبارەی ئەنجامدانی هەڵبژاردن له كۆبوونهوهدان.
بۆچوونی بەکارهێنەران