شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-10 07:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی دوو سەربازی وڵاتەکەی لە زاپ پشتڕاست کردەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزارەتی بەرگریی تورکیا کوژرانی دوو سەربازی لە ناوچە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا راگەیەند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا لە راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشکرای کرد، لە 3ی ئەم مانگەدا لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراودا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی "چنگ-قفڵ" کە چەکدارانی پەکەکەوە دانرابوو، خەلیل کۆچ بریندار بوو، رەوانەی نەخۆشخانە کراوە، دوای وەرگرتنی چارەسەر گیانی لەدەست دا.

ئەمە لە کاتێکدایە سێ رۆژ لەمەوبەر وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی سەربازێکی دیکەی سوپاکەی لە شەڕی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان راگەیاند.

سوپای تورکیا لە 18/4/2022، ئۆپەراسیۆنێکی لە رێگەی وشکانی و ئاسمانیەوە بەناوی "چنگ-قفڵ" بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچەکانی زاپ، مەتین و ئاڤاشین دەستپێکردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە