ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات سەرکەوتوو بووە و درێژەی پێدەدەین
پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- وەزیری بەرگریی تورکیا، ئۆپهراسیۆنی قهڵغانی فوراتی سوپای وڵاتهكهی به "سهركهو" وهسف كرد و رایگهیاند بەردەوام دەبین لەم ئۆپەراسیۆنە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خڵوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا له كۆبونهوهیهكدا ڕایگەیاند: "ئۆپهراسیۆنی قەڵغانی فورات بە شێوەیەکی بەرفراوان بەڕێوەدەچێت کە ئەوەش نیشانەی سەرکەوتوی سوپای تورکیایە و لەو ئۆپراسیۆنانەش بەردەوام دەبین تا بەئامانجەکانیان دەگەین".
ناوبراو وتیشی: "ئۆپهراسیۆنە دەرییایەکانمان بە ستانداردی جیهانی بەرێوەدەچن و بێئەوەی هێزەکانمان بگەڕێنەوە بۆ وشکانی، زیاتر 200 هەزار کاتژمێر گەڕان و چاودێریمان له چوارچێوهی ئۆپهراسیۆنی قهڵغانی فورات كردووه، جگە لەوەش کەشتییەکی دیکەشمان بۆ بەشداری کردن لە ئۆپراسیۆنەکان تەرخان کردووە".
شایانی باسە قەڵغانی فورات لەلایەن سوپای تورکیاوە لە 24ی (ئاب/8)ی 2016دا بۆسهر كوردستانی سووریا دهستیپێكردووه و تا ئێستاش درێژەی هەیە.
بۆچوونی بەکارهێنەران