هێرشی درۆنەکانی تورکیا لە کوردستانی سووریا چوار کوژراوی دیکەی لێکەوتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، ئه‌مڕۆ سێشەممە بەلایەنی کەم چوار کەس به‌هۆی بۆردوومانی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانی تورکیا له قامیشلۆ کوژران.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رامی عه‌بدولڕه‌حمان، به‌ڕێوه‌به‌ری روانگه‌ی سووری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ به ئاژانسی فرانس پرێس-ی راگه‌یاندووە، ئه‌مڕۆ فڕۆکه‌یه‌کی بێفڕۆکه‌وانی تورکیا بۆردوومانی ده‌وروبه‌ری نه‌خۆشخانه‌یه‌کی شاری قامیشلۆی کرد و لانیکه‌م چوار که‌س کوژران.
بەپێی ڕوانگەی سوری بۆ مافه‌کانی مرۆڤ، له مانگی 3ی ئه‌مساڵه‌وه تورکیا هێرشه‌کانی له رێگه‌ی فڕۆکه‌ی بێفڕۆکه‌وانه‌وه له ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی کورد له باکوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا چڕ کردوه‌ته‌وه، رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 6ی ئابی 2022 ئۆتۆمبێلێکی لە ناوچەی پیشەسازی قامیشلو بە ئامانج گرت و چوار کەسی کوشت لەوان دوو منداڵ کە لەو شوێنە بوون.
بۆچوونی بەکارهێنەران