ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کراوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بە سەرپەرشتیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کەسی یەکەمی بەشێکی زۆر لە حیزبەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کۆ دەبنەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 8-8-2022 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی لایەنەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کراوە و رۆژی چوارشەممە 10ی مانگ کۆبوونەوەکە دەکرێت.
فەوزی هەریری گوتیشی، کۆبوونەوەکە بەسەرپەرشتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بە ئامادەبوونی کەسی یەکەمی بەشێکی زۆری حیزبەکان لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن.
نێچیرڤان بارزانی 3ـی ئەم مانگە لە گوتارێکدا داوای لەلایەنەکان کرد لەسەر پرسی هەڵبژاردن رێکبکەون تاوەکوو چیدیکە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دوا نەخرێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران