ئیسرائیل بە پشتیوانیی ئەمریکا و بێدەنگیی وڵاتان هێرش ده‌كاته سه‌ر غەززە
پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- سەرۆكی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان رایگه‌یاند، ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریکا و بێدەنگی وڵاتانی عه‌ره‌بی هێرش ده‌كاته سه‌ر غەززه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هادی عه‌لی، سەرۆكی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاند: "ئەو ھێرشە دڕندانەی ئیسرائیل لەم ڕۆژانەدا دژبە شاری غەززە دەیکات و ژمارەیەکی زۆر لە ژن و منداڵ و خەڵکی بێ‌تاوان دەکوژرێن، بەداخەوە بە پشتیوانی ئەمریکا و بێدەنگی و تەنانەت ڕەزامەندی ژمارەیەک لە دەوڵەتە عەرەبیەکانە".
دواینیوه‌ڕۆی 5ی ئه‌م مانگه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئیسرائیل چەند ئامانجێکیان لەنێو کەرتی غەززە بۆردومانکرد و لە ئەنجامدا، به‌پێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌رتی غه‌ززه، 11 کەس كوژران و 80 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
بۆچوونی بەکارهێنەران