وه‌زیری نه‌وتی عێراق: لە هەوڵەکانمان بۆ کۆتایی هێنان بە ناکۆکییەکان لەگەڵ هەرێم بەردەوامین
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، وەزارەته‌كه‌ی لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی كوردستان، بۆ کۆتاییهێنان بە ناکۆکییەکانی نێوان هەردوولا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئیحسان عه‌بدولجه‌بار، وه‌زیری نه‌وتی عێراق بۆ رۆژنامه‌ی "سه‌باح"ی عێراق گوتی: به گوێره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان، پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی بڕیاره‌كه بێت و داهاته‌كه‌ی راده‌ستی وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵی بكات، كه ئه‌مه به‌پێی ده‌ستوور مافی وه‌زاره‌تی نه‌وته.
ناوبراو گوتیشی: وه‌زاره‌تی نه‌وت هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات رێگه‌چاره‌یه‌كی یاسایی بدۆزێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به ناكۆییه‌كی نێوان هه‌ردوولا بێت، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كێشه‌كه كێشه‌یه‌كی ده‌ره‌كی نییه و له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه له قه‌باره‌ی خۆی گه‌وره‌تر كراوه.
بۆچوونی بەکارهێنەران