شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-04 06:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە کەرکووک ژمارەیەک ئەفسەر و پۆلیسی کورد دەدرێنە دادگا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەتۆمەتی بەشداری کردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک ئەفسەر و پۆلیسی کورد لە کەرکووک دادگایی دەکرێن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ماڵپەڕی کەرکووک ناو بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ژمارەیەک ئەفسەر و پۆلیسی کورد لە کەرکووک بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لەساڵی 2017 ببرێنە بەردەم دادگا.

ئەو ئەفسەر و پۆلیسانە سەربە فەرماندەیی پۆلیسی کەرکووکن و ساڵی رابردوو چەند جارێک رەوانەی بەردەم دادگای سەربازیی مووسڵ کراون، بەڵام دواتر ئازاد کراون و بەشێکیان هێشتا دۆسیەکانیان دانەخراوە.

بەپێی زانیاریەکانی ماڵپەڕەکە، ئەفسەر و کارمەند هەیە هیچ تۆمەتێکیان بەسەردا ساغ نەبووەتەوە کە بیسەلمێنێت بەشدارییان کردووە لەو ریفراندۆمەدا، بۆیە ئازادکراون و دادگایی کردنەە ئەوان ناگرێتەوە، ئەوانەی دادگایی دەکرێن ژمارەیان کەمە و دادگاییکردنەکە لەبنکەی پۆلیسی رەحیماوا بەڕێوەدەچێت.

جەخت لەوەش کراوەتەوە، زۆربەیان بەشدارییان لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان نەکردووە، دادگاییەکەی ئەمڕۆ لە کەرکووک، لەسەر داوا و هەوڵی لیوا کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای کەرکووک بووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە