شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-03 07:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەرکی هەمووانە بە رۆحێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئێستای عێراق بکەین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى یەکێتیى نیشتیمانیى کوردستان رایدەگەیەنێت، حزبەکەی پێشوازی لە دەستپێشخەرییەکانی ئاسایی کردنەوەی دۆخی عێراق دەکات و ئەرکی هەموویانە بە رۆحێکی بەرپرسیارانەوە مامەڵە لەگەڵ ئەم دۆخە بکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیەنراوێکدا بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى رایگەیاندووە: "دەبێت هەموومان پێکەوە لەپێناو ئاشتی و سەقامگیری کار بکەین، گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن بکەینە بنەمای کارکردن و چارەسەری کێشەکان. پێکەوە داهاتوویەکی ئارام بۆ هاوڵاتییان بونیاد بنێین و ئامانجە باڵاکانمان بەدی بهێنین".

ناوبراو ئاماژەى بەوەش کردووە، ماڵی مام جەلال لە بەغدا و دەباشان ماڵی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانە و پێشوازی لە هەر دەستپێشخەرییەک دەکات کە ئامانج لێی گەیشتن بێت بە رێککەوتنێکی نیشتمانی و دەربازکردنی عێراق لەو دۆخەی تێیکەوتووە.

تاڵەبانى داواش لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان دەکات بەرژەوەندی گەل و وڵات بخەنە پێش بەرژەوەندییە تایبەتەکان و هەوڵەکانیان لەپێناو داهاتوویەکی گەشتردا بێت.

هەر لە راگەیەنراوەکەدا سەرۆکى یەکێتى دەشڵێت: "هاوڵاتییانمان لە عێراق و هەرێمی کوردستان قوربانیی زۆریان داوە و ئەرکی هەموولایەکمانە خزمەتیان بکەین".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە