شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-08-02 03:43 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە بەرامبەر حکوومەتی تورکیا کە «نوێنەری نەرینی یەزیدە» هەڵویستمان ببێت

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- KCK راگەیێندراوێکی بەبۆنەی مانگی موحەڕەمەوە بڵاو کردەوە و دەڵێت: "پێویستە هەموو ئەوانەی پشتگیریی هەق و راستی دەکەن، ئەمڕۆ لەسەر هێڵی هاوچەرخی حوسێن لە دژی یەزیدەکان بن."

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) بەبۆنەی مانگی موحەڕەمەوە راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و گوتی، موسڵمانە شیعە و عەلەوییەکان چوونە ناو مانگێکی دیکەی موحەڕەمەوە "ئێمە داوا لە هەموو لایەنگرانی حەق و راستی دەکەین کە ئەمڕۆ لە سەر هێڵی هاوچەرخی حوسێن لە دژی یەزیدەکان بن."

کەجەکە ئاماژە بەوە دەدات کە عەلەوییەکان و موسڵمانانی شیعە "کاتێک یادی حوسێن و هاوڕێکانی دەکەنەوە ئەوە بە مانای ئەوەیە کە ئەو زووڵمەی لە کەربەلا کە لە موحەڕەم روویدا لەبیرناچێتەوە."

کەجەکە دەڵێت: "بەرخۆدانی کەربەلا و هەڵوێستی حەزرەتی حوسێن ئەمڕۆ زیاتر داوا لە عەلەوییەکان دەکات کە ببنە حوسەینی، چونکە ئەو یەزیدانەى دەوڵەتی تورک بەڕێوەدەبەن لەڕووی باوەڕ و کۆمەڵایەتییەوە هەڕەشە لە عەلەوییەکان دەکەن، گوشار و تووندوتیژی دەخەنە سەر عەلەوییەکان."

کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ئاماژە بەوە دەدات کە ئەوان لەو بڕوایەدان "دەبێت یادەوەرییەکانی مانگی موحەڕەم، پەرستن و خزمەتی خۆیان و یەکڕیزیی خۆیان بەهێز بکەن و لە تێکۆشان و خەباتی دیموکراسیدا ریزی خۆیان بەهێزتر بکەن."

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، کەجەکە داوا لە موسڵمانە شیعە و عەلەوییەکان دەکات ئەگەر "ئیمام حوسێن بە رابەری خۆیان دەزانن، با بڵێن؛ ئەگەر زووڵمی زاڵمەکان هەبێت و ئەوا هەمیشە حوسێنی مەزڵوومەکانیش دەبێت."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە