نەتەوەیەکگرتووەکان: پێویسته خۆپیشاندان له‌چوارچێوه‌ی رێزگرتن بێت له دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له عێراق له په‌یامێکدا سه‌باره‌ت به خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در رایگه‌یاند، پێویسته خۆپیشاندان به‌شێوه‌یه‌کی ئاشتیانه و له چوارچێوه‌ی رێزگرتن بێت له دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یۆنامی له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانه بنه‌مایه‌کی بنه‌ڕه‌تی دیموکراسیه، به‌ڵام ئه‌مه شانبه‌شانی ڕێزگرتن له دامه‌زراوه‌کانی ده‌وڵه‌ت و پاراستنی موڵکی گشتی و تایبه‌ت ده‌بێت، زۆر گرنگه خۆپیشاندانه‌کان به ئاشتیانه بمێننه‌وه و پابه‌ندبن به یاساوه".
شایانی باسە لایه‌نگرانی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌کانیان دژ به کاندیدکردنی محه‌مه‌د شیاع سودانی بۆ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران خۆیان گەیاندە ناوچه‌ی سه‌وز و باڵەخانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
بۆچوونی بەکارهێنەران