وەزیری دەرەوەی عێراق: تورکیا دەبێت لە تەواوی خاکی عێراق بکشێتەوە
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزیرى دەرەوەى عێراق داواى لە ئەنجومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى کرد تورکیا ناچار بکات لە تەواوى خاکى عێراق بکشێتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فوئاد حسێن لە کۆبوونەوەى ئەنجومەنى ئاسایش ئامادە بوو و ڕایگەیاند: تورکیا رێز لە سەروەریی عێراق ناگرێت و لە ساڵى 2008ەوە 216 داوا ئاڕاستەى ئەنقەرە کراون بۆ کۆتایی هێنان بە ئۆپراسیۆنەکان لەناو خاکى عێراق.
وەزیری دەرەوەی عێراق وتیشى: "هەزاران پێشێلکارى لەلایەن تورکیاوە ئەنجام دراون و ئەوان وەزارەتى دەرەوەیان لەوە ئاگادارکردووەتەوە".
فوئاد حسێن جەختی کردەوە، تورکیا رێز لە داواکانى عێراق و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان ناگرێت.
وەزیری دەروەی عێراق دەشڵێت، دەبێت تورکیا واز لە ئۆپراسیۆنى سەربازى بهێنێت و چیتر ئاسمانى عێراق بەکار نەهێنێت، هیچ ڕێککەوتنێکیش نییە بۆ ئەوەى ئەنقەرە بتوانێت خاکى عێراق بەکار بهێنێت.
بۆچوونی بەکارهێنەران