تۆڵەی کۆمەڵکوژیەکەی زاخۆ لە تورکیا دەکەینەوە
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، که‌جه‌که لە راگەیەنراوێکدا باسی لەوە کردووە، له ماوه‌ی حەوت مانگی ڕابردوودا به هۆی هێرشه‌کانی تورکیاوە 28 هاوڵاتیی مەدەنی به بێ دادگایی و به ناڕه‌وا کوژراون، ئەوەش مانای وایە تورکیا دەیەوێت لە کوردستانی سووریا و عێراق و تورکیا سیاسەتی پاکتاوکاریی بەرامبەر گەلی کورد جێبەجێ بکات و له‌گه‌ڵ مه‌ده‌نی و گه‌ریلاکان، ژینگه‌ی کوردستانیش له ناو ده‌بات، ده‌یسوتێنێت و له‌به‌ریه‌ک هه‌ڵیده‌وه‌شێنێته‌وه.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، سوپای تورکیا "به‌رامبه‌ر به گه‌ریلا له زاپ، ئاڤاشین و مه‌تینا زیانی گیانی گه‌وره و مێژویی دەکات، به بۆمبی ئه‌تۆمی تاکتیکی ، چه‌کی ته‌رمۆباریک و چه‌کی کیمیایی که ده‌که‌ونه چوارچێوه‌ی تاوان و قه‌ده‌غه به‌کارده‌هێنێت.. وێڕای ئه‌وه‌ش ئه‌نجام به‌ده‌ستناهێنێت له شنگال، مه‌خمور، کونه‌ماسی، که‌لار، رۆژئاوا، مووسڵ، سلێمانی و دوایین جاریش له زاخۆ ده‌یان مرۆڤی ئێمه‌ی کوشت و به ده‌یانیشی بریندار کرد، بۆیە داوا دەکەین لە نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، ئه‌مریکا، یه‌کێتی ئه‌ورووپا و هێزه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان خاوه‌نی هه‌ڵوێست بن، نه‌بنه هاوکاری تاوانه‌کانی شه‌ڕی تورکیا."
کەجەکە داوا دەکات گه‌ل و دۆستانی کورد له دژی ئەو هێرشه جارێکی تر هه‌ڵوێست و چالاکی نیشان بده‌ن و باسی لەوەش کردووە، "ئێمه ئه‌و مرۆڤانه‌ی خۆمان که شه‌هیدبوون به رێزه‌وه به بیرده‌هێنینه‌وه، هیوای چاکبوونه‌وه خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین، وه‌ک بزووتنه‌وه و گه‌ل به‌ڵێن ده‌ده‌ین که تۆڵەی ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه له کۆماری تورک بکه‌ینەوە".
بۆچوونی بەکارهێنەران