نێچیرڤان بارزانی: تورکیا و په‌که‌که به‌ڵای خۆیان له یه‌خه‌ی هەرێمی کوردستان بکه‌نه‌وه
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی تۆپبارانی هاوینەهەواری زاخۆ نێچیرڤان بارزانی له‌په‌یامێکدا بڵاویکرده‌وه، "زۆر به توندی سه‌رکۆنه‌ی تاوانی بۆمببارانکردنی ئه‌مڕۆی سنووری زاخۆ ده‌که‌ین که بووه هۆی گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌ک هاوڵاتی و گه‌شتیاری سڤیلی ناوچه جیاکانی عێراق و برینداربوونی ژماره‌یه‌کی دیکه‌یان".
بارزانی راشیگه‌یاندووه، "دووباره‌بوونه‌وه‌ی بۆمب باران و به‌رده‌وامیی شه‌ڕ و پێکدادانی سوپای تورکیا و چه‌کدارانی په‌که‌که له سنووره‌کان، به ته‌واوی ڕه‌تکراوه و قبووڵنه‌کراوه و ئاسایش و سه‌قامگیریی هه‌رێمی کوردستان و سنووری نێوده‌وڵه‌تیی عێراقی شێواندوه، هه‌روه‌ها بووه‌ته هۆی چۆڵ کردنی سه‌دان گوند و دێهاتی ناوچه‌که".
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یامه‌که‌یدا ده‌شڵێت: "پرسه و سه‌ره‌خۆشیی قووڵمان ئاراسته‌ی خێزان و که‌سوکاری قوربانییان ده‌که‌ین و هاوده‌رد و هاوخه‌میانین، هیوای زووچاکبوونه‌وه بۆ برینداران ده‌خوازین، نه‌خۆشخانه و لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌کانی هه‌رێمی کوردستان هه‌موو یارمه‌تی و خزمه‌تگوزارییه‌کی پێویست پێشکه‌ش به بریندار و به‌رکه‌وتووان ده‌که‌ن".
هه‌ر له‌و په‌یامه‌یدا نێچیرڤان بارزانی باسی له‌وه‌کردوه: "سوپای تورکیا و چه‌کدارانی په‌که‌که ده‌بێت شه‌ڕ و پێکدادان ڕابگرن و چیتر نه‌بنه هۆکاری کوشتن و وێرانکاری له ناوچه سنورییه‌کان و شه‌ڕ و به‌ڵای خۆیان له یه‌خه‌ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان بکه‌نه‌وه، حکوومه‌تی فیدڕاڵیی عێراقیش ده‌بێت هه‌موو ڕێکارێکی پێویست بگرێته به‌ر بۆ ڕێگری‌کردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و تاوانانه و له خاکی عێراقه‌وه هه‌ڕه‌شه له ئاسایشی وڵاتانی دراوسێ نه‌کرێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران