لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی لە هەماهەنگیدان بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەسەر تۆپباران كردنی هاوینه‌هه‌واره‌كه‌ی زاخۆ
پوختەی هەواڵ
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند توویتێكی له‌باره‌ی تۆپبارانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ گوندی په‌رخ له زاخۆ بڵاو كرده‌وه و تێیدا گوتی: "تۆپباران کردنی سەرەڕۆییانەی هاوینەهەوارێکی زاخۆ لەلایەن هێزەکانی تورکیا کە چەندین کەسی سیڤل بوونە قوربانی، بە توندترین شێوە سەرکۆنە دەکەم".
سه‌رۆكی حكوومه‌ت گوتیشی: "وەزیری تەندروستی د. سامان بەرزنجیم بۆ شوێنی تۆپبارانەکە ناردووە و لەگەڵ سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوهدار شێخۆ قسەم کردووە بۆ ئەوەی هەرچی پێویست بێت بۆ بریندارەکان و ئەو خێزانانەی ئازیزەکانیان لەدەستداوە، ئەنجام بدەن".
مەسروور بارزانی هه‌روه‌ها گوتیشی: "هێرشکردنە سەر خەڵکی سیڤل، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت. ئەم جۆرە ڕووداوانە چەندین جارە دووبارە دەبنەوە ، بۆیە دەبێت ئەم هێرشانە بوەستێت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: "ئێمە لەگەڵ حکوومەتی فیدراڵی لە هەماهەنگیداین بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەیەکی ورد و بەرفراوان".
هه‌روه‌ها گوتی: "هەرێمی کوردستان، بەردەوام ڕاکێشراوەتە ناو شەڕی نێوان تورکیا و پەکەکە کە زیان و ئازارێکی زۆری بە هاووڵاتیانمان گەیاندووە و دەبێت کۆتایی پێبێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران