شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-07-19 17:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەگەری زۆرە کە تورکیا هێرش بکاتە سەر باکووری سووریا

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- ڕۆژنامەنووسێکی کوردی سووریا ڕایگەیاند: سەرەڕای ئەوەی کە  ئەمریکا و هاوپەیمانان ڕایانگەیاندووە دژی هێرشی تورکیان بۆ سەر باکووری سووریا بەڵام هەڵوێستەکانیان لە دژی تورکیا پتەو و ڕوون نییە و ئەمەش ئەگەری هێرشی تورکیا بۆ سەر کوردستانی سووریا زیاتر دەکات.

ئەگید شێخ ئەحمەد، رۆژنامەنووسێکی مەیدانیی کوردی سووریایە و لە وەڵامی پرسیاری کوردپرێسدا، کە ئایا ئەو کۆنگرە رۆژنامەوانییەی چەند رۆژێک لەمەوبەر لەلایەن مەزلوم کۆبانی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات بەڕێوەچوو، ئاماژەیە بۆ هێرشێکی نزیکی تورکیا بۆسەر کوردستانی سووریا، وتی: "ئەگەری هێرشی تورکیا زۆرە" بەڵام دیار نییە کە ئایا تورکیا کۆبانی دەکاتە ئامانج یان ناوچەکانی دیکەی وەک مەنبج یان تەلرفعەت.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: قسەکانی ژەنەڕاڵ مەزلوم هیچ شتێکی تایبەت و ڕوونیان تێدا نەبوو کە ئاماژە بێت بۆ دوا بڕیاری تورکیا بۆ هێرش کردن.

ئەگید شێخ ئەحمەد ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد: ژه‌نه‌ڕاڵ مه‌زلوم به‌نیازی بوو بڵێت هه‌موو هەوڵێک دەدەن بۆ ڕێگری کردن له‌ شه‌ڕ.

ڕۆژنامەنووسەکە وتیشی: ژەنەڕاڵ مەزلوم ڕایگەیاند کە هاوپەیمانان و ئەمریکا دژی شەڕن، بەڵام هەڵوێستی ڕوون و پتەویان لە دژی تورکیا نییە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە