دژەتیرۆری کوردستان: فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلی چەکدارانی پەکەکەی کردۆتە ئامانج
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دژەتیرۆری کوردستان ڕایدهگهیهنێت که فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەیان کردۆتە ئامانج.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردۆتهوه که ئەمڕۆ یەکشەمممە 17ی تەمموزی 2022 کاتژمێر 14:30، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لەنزیک دەروازەی شام لە رۆژئاوای مووسڵ ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی کردە ئامانج و لەئەنجامدا 5 چەکداری پەکەکە کوژران.
بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆر، چوار لە کوژراوەکان پیاون و یەکێکی دیکەیان ئافرەتە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران