شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-07-16 07:40 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لاهور شێخ جەنگى: گەلی عێراق هەوڵ بۆ لادانی لەمپەڕەکان و بڕیاردانی کۆتایی لەبارەی چارەنووسی وڵاتەکەی دەدات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لاهور شێخ جەنگى رایگەیاند، بەشدارى بەرفراوانى خەڵکی لە نوێژى هەینى یەکگرتوودا نیشاندەری ئەوەیە کە گەلی عێراق هەوڵ بۆ لادانی لەمپەڕەکان و بڕیاردانی کۆتایی لەبارەی چارەنووسی وڵاتەکەی دەدات

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاهور شێخ جەنگى لە پەیامێکدا وتى: "بەشداریی بەرفراوانی جەماوەری شارەکانی عێراق لە بۆنەی نوێژی هەینی لەسەر داوا و بانگهێشتی سەماحەتی سەید موقتەدا، ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ زیندوویی شەقامی عێراقی و ئامادەییان بۆ بەشداری لە پرسە سیاسییەکان و ڕێگری کردن لە سەپاندنی جۆرێکی سواوی بێئاکامیی حوکمڕانی بەسەر چارەنووسی خەڵکی عێراقەوە".

ناوبراو دەشڵێت: "بە ڕای ئێمە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو جووڵە جەماوەرییە گەورانەی کە لە ناوچەکە و دنیادا هەیە، دەبێ ئاراستەی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا بە جۆرێک بێت کە ڕەنگدانەوەی داخوازییە ڕاستەقینەکانی شەقام و جەماوەر بێت لە سەقامگیری و دەوڵەتی خەڵکی و کۆتایی هێنان بە گەندەڵی و بەتاڵان بردنی سامانی گشتی".

لاهور شێخ جەنگى باسى لەوەش کردووە، پەیوەست بە کوردستانیشەوە، ئەم بەشدارییە بەرفراوانە و مەغزا سیاسییەکانی، ئاماژەن بۆ هاوبەشی خەڵکی کوردستانیش، کە ساڵانێکەوە ئەناڵێنێت بە دەست ناعەدالەتی و گەندەڵی و تاکڕەویەوە.

ناوبراو درێزەی دا: "لەو ڕوانگەیەشەوە، ڕێز لە ناوەڕۆکی پێشنیاز و داخوازییەکانی سەماحەتی موقتەدا سەدر دەگرین، لە هەمان کاتیشدا بە پێویستی ئەزانین جەخت لەسەر هاتنە مەیدان و ئامادەیی جەماوەر بکەینەوە، کە بە ئیرادەی پۆڵایینیان ئەتوانن هەموو بەربەستەکان بشکێنن و بڕیاری کۆتایی لەسەر چارەنووسی نیشتمانەکەیان بدەن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە