جۆ بایدن قوربانیەکانی خەڵکی کوردستان لە دژی تیرۆریزم لەبیر نەکات
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی ھەرێم هیواى خواست جۆ بایدن لە گفتوگۆکانیدا لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست قوربانیەکانی خەڵکی کوردستان لە دژی تیرۆریزم لەبیر نەکات.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له تویتێکدا نووسیویه‌تی: "پێشوازییه‌کی گه‌رم له سه‌ردانه‌که‌ی جۆ بایدن سه‌رۆکی ئه‌مریکا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌که‌م".
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "هیودارام له گفتوگۆکاندا قوربانییه‌کانی گه‌لی کورد له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له‌بیر نه‌کرێت".
سه‌رۆکی حکوومه‌ت ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه " هیوادارم مافه ده‌ستوورییه‌کانی گه‌لی کوردستان له عێراقی فیدڕال دانیان پێدابنرێت و بپارێزرێن".
جێی باسه جۆ بایدن سه‌رۆکی ئه‌مریکا له ڕۆژی چوارشهمەی ڕابردووه‌وه گه‌شته‌که‌ی بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌ستپێکردووه و بڕیاره ئه‌مڕۆ هه‌ینی بگاته وڵاتی سعوودییه.
بۆچوونی بەکارهێنەران