شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-07-09 17:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەشار ئەسەد بەسەردانێک گەیشتە حەلەب

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- پاش هەڕەشەکانی تورکیا بۆ پەلاماردانی مەنبەج و تەلڕەفعەت، بەشار ئەسەد بە سەردانێک گەیشتە حەلەب.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆک کۆماری سووریا بۆ یه‌که‌م جار له‌ دوای ئازادکردنی پارێزگای حەلەب و به‌ مه‌به‌ستی کردنەوەی وێستگه‌ی کاره‌با، سەردانی ئەو پارێزگایەی کرد.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا (سانا) بڵاویکردەوە، سەرۆکی ئەو وڵاتە لە شاری حەلەب سەردانی یەکەی پێنجەمی وێستگەی کارەبای حەراری لە رۆژهەڵاتی پارێزگاکە کردووە کە لەم دواییەدا نۆژەن کراوەتەوە.

هێزەکانی سوپای ئەم وڵاتە شەش ساڵ لەمەوبەر وێستگەی کارەبای حەراری لە ڕۆژهەڵاتی ئەم پارێزگایەیان ئازاد کرد و لەم دواییانەشدا ئەندازیارانی ئەم وڵاتە لە دووبارە ئاوەدانکردنەوەی ئەم وێستگەیە سەرکەوتوو بوون.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دوای نۆژەنکردنەوەی ئەم وێستگەیە، ٢٠٠ مێگاوات کارەبا لەم یەکەیە بۆ دابین کردنی کارەبای پارێزگای حەلەب بەرهەم دەهێنرێت.

مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو ڕاگەیەندرا کە ئاوەدانکردنەوەی وێستگەی کارەبای حەلەب یەکێکە لە بڕگەکانی بەرنامەی کاری گرووپی مپنای ئێران.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە