شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-07-06 18:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سیناتۆر لیندسی گراهام سەردانی کوردستانی سووریای کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- شاندێکی ئەمریکی بە سەرۆکایەتیی سیناتۆر لیندسی گراهام سەردانی کوردستانی سووریایان کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شاندێکى بەپەلەى ئەمریکا بە سەرۆکایەتى سیناتۆر لیندسی گراهام گەیشتە کوردستانی سووریا و لەیەکەم وێستگەدا سەردانی بەندیخانەی غوێرانی کردووە.

دواتریش لیندسی گراهام بەرەو شاری مەنبەج لە بەڕێکەوتووە بە مەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی شارەکە.

لیندسی گراهام سیناتۆری ئەمریکی لەسەردەمى ئیدارەى دۆناڵد ترەمپ بەرگری زۆری لە کوردستانی سووریا کرد و یەکێک بوو لەو کەسانەى کە هاندەر و داڕێژەری سزاکانى سەر تورکیا بوو و بەردەوام هانى ترەمپیشی دەدا کە کوردەکانى سووریا لەدەستى تورکیا و سووریا پارێزراو بن.

ڕۆژی سێشەمەش سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سیناتۆر لیندسی گراهام دوایین گۆڕانکارییەکانی شەڕی تیرۆر، پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، دۆخی سووریا و کوردەکانیان تاوتوێ کردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە