خەزعەلی و تاڵەبانی ڕێکارەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکەن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیب ئەھلی حەق.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا دوایین هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق و چارەسەرکردنی کێشەکان تاوتوێ کران و جەخت لە تەواو کردنی رێکارە یاسایی و دەستوورییەکان کرایەوە لەپێناو دروستکردنی حکوومەتێکی بەهێز کە توانای خزمەت کردنی خەڵک، وڵات و بەدیھێنانی ئامانجە باڵاکانی ھەبێت.
تاڵەبانی جەختی لە هەوڵەکانی یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکوومەت کردەوە و رایگەیاند: ئێمە لەسەرەتاوە لەگەڵ تەوافوق سازان و هاوسەنگی بووین چوونکە، پێمانوایە ئەوە کلیلی چارەسەری کێشەکانە.
ناوبراو درێژەی دا "ئەمڕۆش بە ھەمان دیدگا و ستراتیژەوە دەمانەوێت ئەم بنەما سەرەکییانە کە مام جەلال لە عێراقی نوێ بناغەکەی دانا، پەیڕەو بکرێت و پێکەوە خزمەتی ئامانجە باڵاکان بکەین".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران