شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-27 02:54 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمریکا لەسەر هێرشە مووشەکیەکان بۆسەر هەرێمی کوردستان هاتەدەنگ

پوختەی هەواڵ
بەشی جیهان- وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری لە هاوبەشەکانی دەکات و دەشڵێت هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان بۆ تێکدانی سەقامگیری ئابووری داڕێژراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێد پرایس، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا لەبارەی پەلاماردانی کێڵگەی غازی کۆرمۆر لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پشتگیری لە هاوبەشەکانی دەکات لە سەرکۆنەکردنی هێرشە دووبارەبووە مووشەکیەکان کە ئامانجیان هەرێمی کوردستانە، ئەم هێرشانە بۆ تێکدانی سەقامگیریی ئابووری داڕێژراون و بە هەمان ئەندازە ئەم هێرشانە مەبەستیان سنووردارکردنی سەروەری عێراق و چاندنی تۆوی دووبەرەکی و ترساندنە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردوە: "پێویستە لێکۆڵینەوە لەم هێرشانە بکرێت و ئەوانەی بەرپرسن لە ئەنجامدانی ئەم هێرشانە ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە".

نێد پرایس ئاشکراشی کردووە: "بەردەوام دەبین لە پشتگیری کردنی خەڵکی عێراق و لەوانەش هاوبەشەکانمان لە هەرێمی کوردستان لە دژی ئەم جۆرە توندوتیژیە قبوڵنەکراوەدا و بەردەوام دەبین بۆ دۆزینەوەی هەر دەرفەتێک بۆ پشتگیری کردنی ئاسایش و بەرەوپێشچوونی عێراق".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە