به‌مه‌به‌ستی تاوتوێ کردنی دۆخی ئه‌منی پارێزگاکە شاندێکی باڵای سەربازیی عێراق گەیشتنە کەرکووک
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی باڵای ئه‌منی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه به سه‌رۆکایه‌تی لیوا عه‌بدولئه‌میر شه‌مه‌ری جێگری فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی عێراق گه‌یشته پارێزگای که‌رکووک.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌کان له ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه، ئه‌مڕۆ شاندێکی باڵای ئه‌منی به سه‌رۆکایه‌تی عه‌بدولئه‌میر و به یاوه‌ری فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی پۆلیسی فیدڕاڵی گه‌یشتونه‌ته پارێزگای که‌رکووک، له‌لایه‌ن عه‌لی فرێجی فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌کانی پارێزگاکه‌وه پێشوازییان لێکراوه.
ئامانجی سه‌ردانه‌که بۆ پێداچوونه‌وه به دۆخی ئه‌منی و هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕێکاره‌کانی پێکهاته و یه‌که‌کان و خزمه‌تگوزارییه ئه‌منییه‌کانه له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش و سه‌پاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له که‌رتی که‌رکووکدا.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران