بەغدا و ڕێکخراوە فەرمییەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى هه‌رێم نه‌کەن
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رۆکى فراکسیۆنی جووڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ داوا دەکات بەغدا و ڕێکخراوە فەرمییەکان و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مانى کوردستان نه‌کەن.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سروه عه‌بدولواحید سه‌رۆکى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له په‌رله‌مانى عێراق ڕایگه‌یاند: "داوا له حکوومه‌تى عێراق و کۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ده‌که‌ین له‌دواى 1ى ئۆکتۆبه‌ره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حکوومه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مانى کوردستان نه‌که‌ن به‌هۆى ئه‌نجامنه‌دانى هه‌ڵبژاردنه‌کان له هه‌رێمى کوردستان".
سروه عه‌بدولواحید ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "له‌و به‌رواره‌وه متمانه‌ى هاوڵاتیانیان نامێنێت".
بۆچوونی بەکارهێنەران