شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-19 05:00 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەلاحەدین دەمیرتاش ڕەخنەی توند لە ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا دەگرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە کە لە مانگی تشرینی دووەمی 2016ـەوە لە گرتووخانەی سزا قورسەکانی ئەدیرنە زیندانییە، لە نوێترین وتەکانیدا ڕەخنەی توندی لە ئۆپۆزیسیۆنی وڵاتەکەی گرتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە پەیامێکی نوێیدا ڕایگەیاند، ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا لەرزۆک و ترسنۆکە، هەنگاوی شەرمنانە دەنێت و لە دەسەڵات تۆقیووە.

دەمیرتاش ڕاشیگەیاند: "ئۆپۆزیسیۆن دەبێ بوێرانە هەنگاو بنێت، لە دەسەڵات نەترسێت و ئازایانە دەست بۆ هەموو بابەتە هەستیارەکان ببات و سوود لە شەقام وەربگرێت، چوونکە دەسەڵاتە دیکتاتۆر و داپڵۆسێنەرەکان لە شەقام دەترسن".

بەوتەی دەمیرتاش: "دەبێ ئۆپۆزیسیۆن لەنێوخۆیاندا دانوستاندن بکەن بۆ ئەوەی زەمینەی نکۆڵی کردن لە کورد و بێبەش کردنی لە مافە سەرەتاییەکانی کۆتایی پێبهێنن".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە