شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-15 04:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی لەبارەی چەندین شێوەی مووچەی نایاسایی لە هەرێمی کوردستان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی لە هەرێمی کوردستان بڵاو کرایەوە و چەندین شێوەی مووچەی نایاسایی و بندیوار و مووچەی نایاسایی تێدا ئاشکرا کراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هێڤیدار ئەحمەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند: "بەگوێرەی ڕاپۆرتی سێیەمی چاکسازی، 984 کەس کرابوونە شەهید کە شەهید نەبوون، 274 کەسیان لە هەولێر بوون، 618 کەسیان لە سلێمانی و 119 کەسیشیان لە دهۆک بوون".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەروەها 27 هەزار و 834 کەس ناوییان وەک کەمئەندام نووسراوە و مووچەیان وەرگرتووە و کەم ئەندام نەبوون".

هێڤیدار ئەحمەد ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هەروەها چوار هەزار و 189 کەس دوو مووچەیان وەرگرتووە، هەبووە دوو مووچەی خانەنشینی وەرگرتووە، هەیە فەرمانبەرە و خانەنشینە، هەشە دوو مووچەی فەرمانبەری هەیە".

هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکەی چاکسازی، " 154 کەس بەناوی بریکاری وەزیر و پارێزگار و جێگری پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتی و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییە، مووچە وەردەگرن و جێگەیان نییە کاری تێدا بکەن".

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، "نزیکەی 20 ملیار دینار بۆ کرێی خوێندنی منداڵانی شەهید خەرج کراوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە