شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-14 10:07 کاتی خوێندنەوە: 2 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەستلەکارکێشانەوەی فراکسیۆنی ڕەوتی سەدر دەبێتە هۆی قووڵکردنەوەی قەیرانەکانی عێراق

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایگەیاند، دەستلەکارکێشانەوەی فراکسیۆنی سەدر وەک پێشهاتێکی نوێ رێگاکانی چارەسەرکردنی کێشەکان، پێکهێنانی حکوومەت بەئاراستەیەکی نادیار دەبات و دەبێتە هۆی قووڵکردنەوەی قەیرانەکان و دابین نەکردنی خزمەتگوزاریەکان بۆ هاوڵاتیانی عێراق.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی جێبەجێ کردنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بەسەرۆکایەتی سەلاحەدین محەمەممەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی و بە ئامادەبوونی سەرۆکی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و سەرۆکی دەستەی باڵای چاودێری و ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێک ردن کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری سلێمانی ئەنجامدا.

لەسەرەتای کۆبوونەوەکەدا ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو لە وتەیەکدا ئاماژەی بە بارودۆخی سیاسی هەرێم و عێراق و ناوچەکە کرد و ئاماژەی دا بە نەبوونی خزمەتگوزاری و دواکەوتنی مووچەی فەرمانبەران و گرانیی بازاڕ و کەڵەکە بوونی قەیرانەکان.

روونیشی کردوەتەوە "ئەمینداری گشتیی یەکگرتوو باسی لە سەردانەکەی بۆ شاری بەغدا و کۆبونەوە و دیداریان لەگەڵ سەرۆک کۆماری عێراق و گەورە بەرپرسانی دادوەری و پەرلەمان و فراکسیۆنە کوردستانیەکان و چەند وەزیرێک و چەندان باڵیۆزی پەیوەندیدار و چەند بەرپرسێکی هێزە سیاسیەکانی عیراق و تیشکی خستە سەر گفتوگۆ و هەوڵەکانیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغدا و ئاڵانگاریەکانی بەردەم پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و بەزویی چارەسەری کێشەکان و دەرچون لەم قەیرانە چەقبەستویانە، پاشان تیشکی خستە سەر دواین سەردانی بۆ وڵاتی تورکیا و دیداری لەگەڵ بەرپرسان و گفتوگۆ لە بارەی دۆخی کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا".

باسی لەوەش کردووە، "دواین پەرەسەندنەکانی بەغدا و دەستلەکارکێشانەوەی بەکۆمەڵی فراکسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گفتوگۆی لەسەر کرا وەک پێشهاتێکی نوێی رێگاکانی چارەسەرکردنی کێشەکان، پێکهێنانی حکومەت بەئاراستەیەکی نادیار دەبات و دەبێتە هۆی قوڵکردنەوەی قەیرانەکان و دابیننەکردنی خزمەتگوزاریەکان بۆ هاوڵاتیانی عێراق".

ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کۆبوونەوەی لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئامادەکاریەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە