شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-08 22:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

مەسروور بارزانی: بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپە تاوانبارەکان لەنێوان هەولێر و بەغدا هەماهەنگی ھەیە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی هێرشەکە ئەمشەوی سەر شاری هەولێر رایگەیاند، بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گرووپە تاوانبارەکان هەماهەنگییەکی باش لەنێوان هەولێر و بەغدا ھەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: "لەگەڵ سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی بە تەلەفۆن گفتوگۆمان دەربارەی هێرشی دڕۆنی ئەمشەو بۆ سەر خەڵکی سیڤلی هەولێر کرد. هەماهەنگییەکی باش لە نێوان هەولێر و بەغدا ھەیە بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی کەس و گرووپە تاوانبارەکان".

ئاماژەی بەوەش کردوە: "ئێمە پێکەوە کار دەکەین بۆ بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی هێرشەکەی ئەمشەو".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە