شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-08 20:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەبارەی هێرشی درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆسەر هەولێر مەسروور بارزانی و مستەفا کازمی پەیوەندیەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لەدرێژەی کاردانەوەکان بەرامبەر تەقینەوەکەی شەوی رابردوی شاری هەولێر، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندیەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند: "حكوومه‌تی عێراق هه‌موو جۆره‌ تۆقاندنێكی هاوڵاتیان و ده‌ستدرێژیكردنه‌ سه‌ر یاسا و ده‌وڵه‌ت ره‌ت ده‌كاته‌وه‌ و حكوومه‌تی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌ بۆ راوه‌دونانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌قامگیری تێكبده‌ن".

هەر لەو پەیوەندییەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەرئەوەی، ئه‌و په‌لاماره‌ی سه‌ر هه‌ولێر ئامانج لێی زیانگه‌یاندنه‌ به‌و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه‌ و هه‌وڵدانه‌ بۆ تێكه‌ڵ كردنی كارته‌كان و بڵاوكردنه‌وه‌ی پشێوی.

هاوکات، مەسروور بارزانی، ئاماژەی بە بایه‌خ و گرنگی كاری هاوبه‌شی هه‌ولێر و به‌غدا له‌ پێناو سه‌قامگیری و پته‌وتر كردنی ئاسایشی هەردوولا کرد.

شەوی رابردو کاتژمێر 9:35 خولەکی شەوی رابردوو درۆنێکی بۆمبڕێژکراو خۆی کێشا بەسەر رێگای پیرمام هەولێر و لە ئاکامدا سێ هاوڵاتی بەسووکی بریندار بوون و زیانی ماددی بە خواردنگەیەک و چەند ئۆتۆمبێلێکیش کەوت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە