شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-08 07:11 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

چواردەیەمین کۆنگرەی پارتی کۆتایی ئەمساڵ دەبەسرێت

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند  پاییز کۆنگرەی پارتی دەکەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان ئێوارەی رۆژی سێشەممە بە شداری لە ئاهەنگی دەرچووانی زانکۆی ئەمریکیی کوردستان – دهۆک -ی کرد، لە وەڵامی پرسیارێکی میدیای حزبەکەی لەبارەی ئەگەری ئەنجامدانی کۆنگرەی پارتی وتی: "ئەوە کاک مەحموودە و وتەبێژی حیزبە، وتی پاییز کۆنگرە دەکەین یانی دەیکەین".

رۆژی یەکشەممە 8-5-2022 مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حیزبەکەی رایگەیاند:"بۆ بەستنی کۆنگرەی 14 دەسەڵات درا بە مەکتەبی سیاسیی بۆ پێکهێنانی لیژنەکان بۆ ئامادەکاری و لە هەفتەی داهاتوو رێکارەکان دەستپێدەکەن و ئەوپەڕی تاوەکوو مانگی 10 یان 11 کۆنگرە دەبەستین".

لەبارەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی بۆ میدیای حزبەکەی وتی: "بەخوا من چی بڵێم، هێندە زەحمەتە، وەڵامەکەی لە بەغداش نییە، دەبێت بەفڕۆکە بچینە شوێنێکی دیکە تاوەکوو وەڵامەکەت بۆ وەربگرینەوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە