شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-04 10:30 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی هەرێم لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆ دەبێتەوە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان - نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان کۆ دەبتەوە.

کوردپرێس: ئەمڕۆ هەینی 03-06-2022 فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دیدار و کۆبوونەوەی زیاتری بە مەبەستی هێورکردنەوەی دۆخەکە و نزیکبوونەوەی زیاتری لایەنەکان دەبێت.

وتیشی، ئەو هەوڵانەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەرەو کۆکردنەوەی هەموو لایەنەکانە بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەرێک بۆ کێشەکان و پێویستە گەشبین بین لەو بوارانە، ئەوەی کە ئێمە بینیومانە لە هەموو لایەنەکانەوە، لە پارتی دیموکراتی کوردستان، یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، لە لایەنە ئیسلامییەکان، تاوەکوو پێکهاتەکان، هەموویان بۆچوونیان لەوەدایە کە چەتری سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە توانایدایە کە کۆیان بکاتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە