شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-03 05:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەیاننامەکانی حکوومەتی هەرێم لەبارەی پەكەكە گوزارشت لە ڕای یەکێتی ناكات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێكی سەركردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووپاتی دەكاتەوە، بەیاننامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دژی پەكەكە گوزارشت لە ڕای یەکێتی ناكات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەحمەد عەسکەری، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنیوز سەبارەت بە سیاسەتەکانی حزبەکەی ڕەتیكردەوە ئەو بەیاننامانەی حكوومەتی هەرێم لەبارەی پەكەکە بڵاویدەكەنەوە گوزارشت لە ڕای حزبەکەی بكات و وتی: یەكێتی حكوومەتی بۆ حزمەتی خەڵكە و بۆ ئەوەیە خەڵك لە سایەیدا بحەسێتەوە، ئەو بەیاننامانەی لە دژی پەكەكە بەناوی حكوومەتەوە بڵاو دەكرێتەوە گوزارشت لە ڕا و بۆچوونی یەكێتی ناكات، ئێمە هەرچی هەبێت لە ڕێگەی تیمی خۆمانەوە لە حكوومەت بڵاوی دەكەینەوە، یەكێتی هەڵوێستی ڕوونە و ڕاگەیەندراوەكانیشی دیارە و هیچ شتێك نییە لە ڕێبازەكەی لایبدات و هەموو شتێكیشی دەخاتە خزمەت خەڵكی كوردستان لە بەشەكانی كوردستان.

لەبارەی هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی هێرشەکانی تورکیا جەختیكردەوە، “هەموو داگیركارییەك لەسەر خاكی كوردستان و پێشێلكارییەكی مافەكانی خەڵكی كوردستان ئەوان ڕەتی دەكەنەوە لە هەرشوێنێكدا بێت، ئێمە شەڕی كورد بە كوردمان هەموو كاتێك پێ حەرامبووە و بە شتێكی ڕاستی نازانین”.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە