شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-02 05:27 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تورکیا هێرش دەکاتە سەر مەنبەج و تەلڕەفعەت

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- سه‌رۆكى توركیا ڕایگەیاند بەمەبەستی تەواو کردنی ناوچەی ئارام تا قووڵایی 30 کیلۆمەتر لەناو خاکی سووریا هەریەک هێرش دەکەینە سەر شارەکانی مه‌نبه‌ج‌ و تەلڕەفعەت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا جارێكى تر هەڕەشەی هێرشی سەربازیی بۆ سەر دوو ناوچەی کوردستانی سووریا دووبارە كردەوە و ڕایگه‌یاند: هەریەک لە شارەکانی مه‌نبه‌ج‌ و تەلڕەفعەت دەکرێنە ئامانجی هێرشی ئەمجارەی تورکیا

ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌شى وت: هەنگاوێکی دیکە دەنێین بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی پارێزراوی 30 کیلۆمەتری بە درێژایی سنووری باشوورمان، ئێمە تەلڕه‌فعەت‌ و مەنبه‌ج پاک دەکەینەوە و ده‌یخه‌ینه‌ ژێر كۆنترۆڵى خۆمان.

تورکیا یەپەگە بە گرووپێکی تیرۆریستی دەزانێت کە بەوتەی ئەوان پەیوەندییان بە پارتی کرێکارانی کوردستانەوە هەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە