شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-06-01 16:06 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمەڵی دادگەری لەگەڵ ئەنجامدان و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژرادنی هەرێمی کوردستانە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ لە پەرلەمانى کوردستان رەتیدەکاتەوە کە حزبەکەی و فراکسیۆنەکەشیان لەسەر دواخستنى پەرلەمان رێککەوتبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولستار مەجید لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند "بەپێویستم زانی بۆ ئەو بەڕێزانە و ڕایگشتیشی ڕوون بکەمەوە کە، ئێمە وەک کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و فراکسیۆنەکەشی لەسەرەتاوە تا ئێستا لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بووین لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا".

ناوبراو ئاماژەى بەوەش کردوە، ئەوان تەئکیدیان کردۆتەوە کە هەڵبژاردن بەو یاسا خراپەی پێشوو، ئەنجامێکی باشتر لەمەی هەیە و هەموو خەڵک گیریخواردوە بەدەستیەوە، نادات بەدەستەوە. بۆیە پێداگریی لەسەر هەموارکردنەوەی یاساکە دەکەن و تا ڕادەیەکیش بەشی زۆری فراکسیۆنەکان هاوڕان لەسەر هەموارکەدنەوەی.

سەرۆکى فراکسیۆنى کۆمەڵ جەخت دەکاتەوە کە حزبەکەى لە هەڵبژاردن ناترسن و لەگەڵ دواخستنی نین، بەڵکو و بەوتەى خۆی ئەوە خەڵکی ترە کە نایەوێت هەڵبژاردن بکرێت و بەپاساوی جیاجیا دوایدەخات.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە