شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-31 09:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هوشداریی وەزارەتی دەرەوەی سووریا لەبارەی ئەگەری هێرش کردنی تورکیا: بەرگری لە خۆمان دەکەین

پوختەی هەواڵ
بەشی سووریا- وەزارەتی دەورەی سووریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ئامانجی هێرشی تورکیا پاکتای نەتەوەییە و بەتەواوی تاوانی جەنگ دێتە ئەژمار و مافی بەرگری کردنمان پارێزراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا (سانا) راگەیێنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتەی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە: "کۆماری سووریای عەرەبی ئەو دوژمنکاریانە رەتدەکاتەوە کە لە چەند رۆژی رابردووەوە لە لایەن هێزە داگیرکارەکانی تورکیاوە لە هەرێم و شارەکانی باکووری رۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامیداون کە بوونەتە هۆی گیانلەدەستدانی خەڵکی سڤیل و زیانی زۆری بەر کەرتی گشتی و سامانی تایبەت گەیاندووە و چەندین خێزان بەهۆیەوە ئاوارەبوون."

وەزارەتی دەرەوەی سووریا هاوکات هەوڵی تورکیا بۆ دروستکردنی "ناوچەی ئارام" بە "پێشێلکاریی گەورە" ناودەبات و دەڵێت: "بەشێکە لەو پاکتاوە نەتەوەیی و جوگرافییەی لە لایەن حکوومەتی رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە لە ناوچە داگیرکراوەکان دەکرێت." دەشڵێت ئەوە "تاوانی جەنگ و تاوانی دژی مرۆڤایەتییە"

ئاژانسی سانا ئاماژەی بەوەش کردووە کە وەزارەتی دەرەوەی سووریا دەڵێت، سەروەری، سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی سووریا "نابنە کەرەستەی دەستی رژێمی تورکیای تووندڕەو تاوەکوو هەڕەشە و مامەڵەیان پێوە بکات."

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە