شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-31 07:18 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ژمارەی کورسییەکان لە پەرلەمانی کوردستان کەم دەکرێنەوە/ کۆمسیۆن سەرپەرشتیی هەڵبژاردن بکات نەک حزبەکان

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ لە پەرلەمانی كوردستان دەڵێت قسەی ئێمە ئەوە بووە کە کۆمسیۆنی ئێستا سەرپەرشتی هەڵبژاردن بکات نەک کادری حزب و حاکم.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبدولستار مەجید، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا وتی: "سەبارەت بە لایەنی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، هەڵوێستی ئێمە ئەوەیە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم سەرپەرشتی بکات، بەڵام کێشە یاساییەکان و کەموکورتییەکانی پڕ بکرێتەوە ."

ئەوەشی خستۆتەڕوو "ئەوەی پەیوەندی بە کەمینەکانەوە هەیە، رای ئێمە وایە ١١ کورسییەکە کەمبکرێتەوە و دابەشی پارێزگاکان بکرێن."

دەربارەی ژماردنەوەی دەنگەکانیش، سەرۆكی فراكسیۆنی كۆمەڵ ئەوەی خستۆتەڕوو "ئێمە وتومانە دەکرێت دەنگدان ئەلیکترۆنی بێت، بەڵام ژماردنەوە دەبێ دەستی و ئەلیکترۆنی بێت."

لەبارەی كۆمسیۆنیش ئاماژەی بەوەداوە "جا ئەوەی کۆمسیۆن حاکم بێت یان کادری حزبی، قسەی ئێمە ئەوە بووە کە کۆمسیۆنی ئێستا سەرپەرشتی هەڵبژاردن بکات نەک کادری حزب و حاکم و شتی وا. ئێمە بە نوسراوی فەرمیش لەم بارەیەوە قسەی خۆمان لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە