شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-20 14:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دوو ئەندامی کۆمەڵی دادگەری دوای 20 ساڵ مانه‌وه‌ له‌ زیندانی هەولێر ئازاد كران

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای مانه‌وه‌یان بۆ نزیكەی 20 ساڵ له‌ زیندانی هەولێر دوو هاوڵاتی ئه‌ندامی کۆمەڵی دادگەری ئازاد كراون.

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی عەلی باپیر سەرۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری لە راگەیەندراوێكدا وتوویەتی: "دوای هەوڵی مامۆستا عەلی باپیر سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە 19/5/2022 هەردوو زیندانیكراو (كاروان عارف) و (وشیار سابیر) دوای مانەوەیان نیزیكەی 20 ساڵ لە زیندان، ئازادكران."

ئەوەشی خستۆتەڕوو "دوای ئازادبوونیان ڕاستەوخۆ سەرۆكی كۆمەڵی دادگەریی لە مەكتەبی تایبەتی خۆی لە شاری هەولێر بەئامادەبوونی كەسوكاریان، پێشوازیی لە هەردوو ناوبراو كرد."

بەگوێرەی زانیارییەكان ئەو دوو كەسە لە‌كاتی ده‌ستگیركردنیان ئه‌ندامی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی بوون.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە