ڕەخنە گرتن لە حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم لە نەتەوەیەکگرتووەکان مایهی دڵخۆشییه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پهرلهمانتاری پێشووی گۆڕان له ئهنجومهنی نوێنهرانی عێراق رایگهیاند، کە لە نەتەوەیەکگرتووەکاندا حزبە دەسەڵاتدارەکانی هەرێم بە خراپ باس دەکرێن مایەی دڵخۆشیە نەک نیگەرانی.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هۆشیار عهبدوڵا له بڵاوکراوهیهکدا دهڵێت: "لێدوانەکانی بلاسخارت لە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە دۆخی سیاسی هەرێم هۆشداری نین، هێندەی ئاماژەن بۆ سەرەتای کۆتایی ئەو مۆدیلە حزبییە چەقبەستووە کە پارتی و یەکێتی بە سەر هەرێمدا سەپاندویانە! کە باسی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستانیشی کرد ویستی فشار بێ بە ئاقاری ئەوەی دوانەخرێت".
وهک ئهو پهرلهمانتارهی پێشووی گۆڕان باسی کردووه: "گرنگە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بزانێت دەسەڵات لە هەرێمدا چەند نابەرپرسە، کاتێکیش بلاسخارت دۆخی خراپی هەرێم و هەڵبژاردنی داهاتوو بەیەکەوە دەبەستێتەوە، مەبەستیەتی بڵێ گۆڕانکاری بەرێوەیە".
بۆچوونی بەکارهێنەران