په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى لەپەرلەمانی کوردستان ده‌ستله‌کار ده‌کێشێته‌وه
پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانتارێکى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان داوا دەکات له‌یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى داهاتووی پەرلەماندا دهستلهکارکێشانهوهکەی له ئه‌ندامێتى په‌رله‌مان په‌سه‌ند بکرێت.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕاهى ڕه‌هبه‌ر سه‌ید ئیبراهیم ئه‌ندامى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى کوردستان له نامه‌یه‌کدا که ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مانى کوردستانى کردووه نووسیوویه‌تى: "داواکارم ئه‌م نامه‌یه‌م به‌پێى بڕگه‌ى 2ى ماده‌ى 25ى په‌یڕه‌وى ناوخۆى په‌رله‌مان به‌ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه له ئه‌ندامێتى په‌رله‌مانى کوردستان په‌سه‌ند بکه‌ن له‌یه‌که‌م کۆبوونه‌وه‌ى داهاتوودا".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌کێتى ساڵى 1991 له شارى کۆیه له‌دایک بووه و خاوه‌نى بڕوانامه‌ى ماسته‌ره له سیاسه‌تى کۆمه‌ڵناسى و له ئێستاشدا ئه‌ندامه له لیژنه‌کانى "کاروباری پەرلەمان و سکاڵا" و "پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی".
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران