شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-18 08:01 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی پێشمەرگە: حەشارگەکانی داعشمان لە قەرەچۆخ خاپوور کرد

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنێکیان لە چیای قەرەچوخ ئەنجام داوە و تەواوی مۆڵگە و پەناگەکانی تیرۆرستانیان تێکدا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا دەڵێت، ڕۆژی یەکشەممەی ڕابردوو هێزەکانی پێشمەرگە بە سەرپەرشتی میحوەری شەشی پێشمەرگە، بە هاوکاریی هێزەکانی هاوپەیمانان "ئۆپەراسیۆنێکیان لە چیای قەرەچوغ ئەنجام دا کە تیایدا لیوای 14ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە و چەند یەکەیەکی هێزەکانی 80 بەشدار بوون".

وەزارەتەکە دەشڵێت، "لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تەواوی مۆڵگە و پەناگەکانی تیرۆریستان، کە لە سنووری ئۆپەراسیۆنەکەدا بوون تێکدران و بەشێکی زۆر و فراوانی چیای قەرەچۆخ یان کێوماڵ کرد".

وەزارەتی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کردووە کە "پاش شکستی تەواوەتی داعش پاشماوەکانی تیرۆرستانی داعش چیای قەرەچۆخ وەک پەناگەیەک بەکار دێنن، بۆ تێکدانی ئاسایش و ئارامی ناوچەکە و لێدان لە هێزە ئەمنیەکان و خەڵکی سڤیلی ناوچەکە".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە