شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-16 08:20 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سیاسەتی نەوتیی عێراق پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تێکدەدات

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق هۆشداری دەدات کە سیاسەتی نەوتیی عێراق سەقامگیریی پێوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا تێکدەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بەبوونی جووڵەی سەربازی بۆسەر دو کێڵگەی نەوت لە کەرکووک، پەیوەندی بە هەردوو لایەن لە هێزەکانی حکوومەتی فیدراڵی و هێزی پیشمەرگە کردووە و دەرکەوتووە کە هیچ جووڵەیەکی سەربازی لەو ناوچەیەدا رووینەداوە، بەڵام وەزیری نەوتی عێراق فشار دەخاتە سەر کۆمپانیای نەوتی باکوور تا بانگەشەی ناراست بڵاو بکاتەوە، ئەو سیاسەتەش سەقامگیری نێوان هەولێر و بەغدا تێکدەدات.

شاخەوان عەبدوڵا لە پەیامێکدا باسی لەوەشکردووە، وەزیری نەوتی عێراق هەستاوە بە دروستکردنی کێشە لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدرالی و دروستکردنی تۆمەتی ناڕەوا بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای باکوورەوە تۆمەتباری دەکات، کە گوایە هێزی پێشمەرگە پێشێلکاری ئەنجامداوە لە کێڵگەکانی بای حەسەن و داود.

ئاماژەی بەوەش کردووە، "هەموو ئەو بانگەشانە ناڕاستن و حکوومەتی هەرێم بە فەرمی سەرلەبەری رەت کردوەتەوە، پەیوەندیشم بە هەردوو لایەن لە هێزەکانی حکوومەتی فیدراڵی و هێزی پیشمەرگە کردووە، دەرکەوت کە هیچ جووڵەیەکی سەربازی لەو ناوچەیەدا رووینەداوە."

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، "چاودێری دۆخەکەمان کرد و بۆمان دەرکەوت کە بە داخەوە وەزیری نەوت فشاردەکاتە سەر کۆمپانیای نەوتی باکور تا ئەو بانگەشانە بڵاو بکاتەوە، ئامانج لەم بانگەشانە سیاسییەو بۆ مانەوەیە لە پۆستەکان و تێکەڵکردنی کاغەزەکانە بۆ دروستکردنی پشێوی لە نێوان هەرێم و عێراق".

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە