شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-14 03:46 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەسەر سکاڵای مەسروور بارزانی بۆ جاری دووەم فەرمانی دەستگیرکردن بۆ ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی دەرچوو

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر بۆ جاری دووەم فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ عەتا سەراوی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەرکرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەسەر سكاڵایەكی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتى هەرێمی کوردستان بۆ جاری دووەم بڕیاری دەستگیركردن بۆ عەتا سەراوی دەرچوو، هۆکاری سکاڵاکەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی عەتا سەراوی لە چاوپێکەوتنێکدا مەسروور بارزانی بە "هەوڵدان بۆ ژەهرخواردکردنی" تۆمەتبارکرد.
پێشتر و لە 13-12-2021 فەرمانی دەستگیرکردن بۆ عەتا سەراوی دەركرا بەڵام دواتر ناوبراو هەرێمی کوردستانی جێهێشت.
لە سكاڵاكەی ئەمجارەدا بە سیفەتی ئەندامی سەرکردایەتی یەكێتی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرکراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە