شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-13 07:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

پۆلیس دەستگیر کردنی تەقەکەرەکانی ڕووداوەکەی سلێمانیی ڕاگەیاند

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- رووداوێکی تەقەکردن لە شەقامی شەست مەتری نزیک گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی روویدا و بەهۆیەوە 1 کەس کوژرا و 4 کەسیش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕووداوەکە لەنێوان دوو بنەماڵەدا ڕوویدا و بەوتەی پۆلیسی سلێمانی، ڕووداوەكە لەسەر کێشەی زەوی و زار ڕوویدا کەسێک گیانی لەدەستداوە و برینداربوونی 4 کەسی تر.

لای خۆیەوە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، چوار تۆمەتبار بەتۆمەتی ڕووداوەکەی ئێوارەی دوێنێی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود دەستگیرکران.

لە ڕاگەیەندراوەكەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە: دوای ئەوەی ڕووداوێکی تەقەکردن لەشەقامی بازنەیی مەلیک مەحموود ڕوویدا، ھێزەکانی پۆلیس چوار تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوە كردووە، چوار تۆمەتباریان دەستگیركردووە و و دەستیان بەسەر چوار ئۆتۆمبێل و چەند پارچە چەکێکدا گرتووە و ئەوەش خراوەتەڕوو، لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و ھەر تۆمەتبارێکی تر لە ڕووداوەکە تێوەگلابێت دەستگیر دەکرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە