شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-12 09:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەمیرتاش داوا لە ڕۆشنبیران و سەرکردەکانی ئۆپۆزیسیۆن دەکات هەوڵ بدەن بۆ گۆڕینی حکوومەت

پوختەی هەواڵ
بەشی تورکیا- هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لەنوێترین لێدوانیدا لەزیندانەوە دەڵێت: "دەبێت گەلی تورکیا خۆیان بۆ گۆڕانکاریی گەورە لە وڵاتەکەیان ئامادەبکەن".

کوردپرێس:

بەگوێرەی ڕۆژنامەی زەمان، دەمیرتاش کە بەتۆمەتی پشتیوانی کردنی تیرۆر لە زینداندایە، لەماوەی ڕابردوودا ناوبەناو لێدوانەکانی لە ڕێگه‌ی پارێزەرەکەیەوە بڵاو دەکردەوە، بەڵام هەڵوێستەکەی ئەمجارەی لەڕێگای وتارێکەوە دەربڕیوە و تێیدا داوایکردووە گەلانی تورکیا خۆیان بۆ گۆڕانکاریی گەورە ئامادە بکەن.

لە وتارەکەیدا دەمیرتاش دەڵێت: "ئامادە بن بۆ گۆڕانکاریی گەورە، کەس دوورمەخەنەوە، کار لەسەر ئەوەبکەن کە هەموو دەست لەناو دەست ‌و شانبەشانی یەکتر بوەستن، خاڵی هاوبەشتان بریتییە لە کۆمارێکی دیموکراتی، نیشتیمان تورکیایە و دەوڵەتە هاوبەشەکەشمان کۆماری تورکیایە".

دەمیرتاش هەروەک دەڵێت: "یەکبگرن ‌و لەدەوری پرەنسیپە دیموکراتییەکان کۆ ببنەوە، واز لەوەبهێنن کێ دەبێت بە پاڵێوراوی پۆستی سەرۆکایەتیی، ئەو فەرمانبەرە زەبەلاحەی وڵات بۆ ئاستی پێویست بەرز دەکاتەوە، تەنها کەسێک نییە، بەڵکوو ملیۆنان کەسن".

لەکۆتایی بابەتەکەیدا دەمیرتاش داوای لەگەلی تورکیا کردووە کە پێیوستە بەگوڕ و تینەوە بەشداریی لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن‌ و حکوومەت بگۆڕن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە