شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-12 06:34 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە سلێمانی بەهۆی تەقینەوەی سیستمی غاز لە کافتریایەک 14 کەس برینداربوون

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەهۆی تەقینەوەی سیستمی غاز لە کافتریایەکی شەقامی سالمی سلێمانی 14 کەس برینداربوون کە بەشێکیان برینەکانیان سەختە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سامان لەتیف، گوتەبێژی تەندروستیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ژمارەی بریندارەکانی ئەو تەقینەوە کە بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 12-5-2022، ڕوویدا گەیشتوونەتە 14 بریندار؛ چوار لە بریندارەکان بەهۆی سووکیی برینەکانیان رەوانەی ماڵەوە کراون، ئەوانی دیکە لە نەخۆشخانەن، بەڵام چوار کەسیان پێویستیان بە نەشتەرگەرییە.

تیمەکانی بەرگریی شارستانی تاوەکو ئێستا سەرقاڵی گەڕانن لەژێر داروپەردووی رووخاوی باڵەخانەکەدا بۆ ئەوەی دڵنیابنەوە کە هیچ کەسێک لەژێر باڵەخانەکەدا نەماوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە