شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-12 04:47 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

تەقەکردن بەنێو ناوەندی شارۆچکەی باسرمە وەڵامدانەوەی هێرشێکی درۆنی بووە

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژێکی سەربازیی هاوپەیمانان لە بارەی تەقەکردنەکانی رۆژی 9/5/2022ـی هەریرەوە روونکردنەوە دەدات و رایدەگەیێنێت، وەڵامدانەوەی هێرشێکی درۆنی بووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گوتەبێژێکی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش بە ڕووداوی رایگەیاندووە: "رێککەوتی 9ـی ئایار، کەمێک بەر لە کاژێر 10:00ـی شەو، کارمەندانی بەرگریی بنکەی هاوپەیمانان لە بنکەی ئاسمانیی هەریر لە هەرێمی کوردستانی عێراق هەوڵیان دەدا کە بەرپەرچی سیستمێکی ئاسمانیی بێمرۆڤ (درۆن) بدەنەوە کە هەڕەشە بوو بۆ سەر بنکەکە و کارمەندەکان. ئاگاداری ئەو راپۆرتانەین کە بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەو گولـلانەی تەقێندران وەک بەشێک لە رێکارەکانی بەرگری دژی ئەم کارە دووژمنکارییە کاریگەری کرووەتە سەر ئەو خانوو و ئۆتۆمبێلانەی کە نزیک بوون لە شوێنەکە.

ناحیەی باسرمە سەر بە قەزای شەقڵاوەی پارێزگای هەولێرە و 59 کیلۆمەتر لە ناوەندی شاری هەولێرەوە دوورە.

گوتەبێژەکەی هاوپەیمانان ئەوەشی گوتووە کە: "ئێستا کار دەکەین لەگەڵ هاوبەشەکانمان و بەڕێوەبەرایەتیی دژەتیرۆری سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ پەیوەندیکردن بە کوردەکانی ناوچەکە و لێکۆڵینەوە لەو راپۆرتانە. هیچ نیشانەیەک نییە کە کەس برینداربووبێت. ئێمە بەردەوام دەبین لە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە."

رۆژی دووشەممە و لەکاتی رووداوەکەدا، جەنگاوەر ئاژگەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی باسرمە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، هێزێکی ئەمریکی کە لە فڕۆکەخانەی هەریر جێگیرکراون، لەکاتی مەشقدا بە هەڵە تەقە بەنێو ناوەندی شارۆچکەکەدا دەکەن و گوللـە بەر 11 خانوو و ئۆتۆمبێلێک کەوتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە