شوێنی بانەری ڕیکلام (728x90)
خبر نووسەر: کوردپرێس 2022-05-10 03:58 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک بینین: 0 (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هاوپەیمانی بارزانی، سەدر و حەلبووسی: تا پێکهێنانی حکوومەت درێژە بە گفتوگۆ لەگەڵ سەربەخۆکانی پەرلەمانی عێراق دەدەین

پوختەی هەواڵ
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوپەیمانیی سێ قۆڵی پاش کۆبوونەوە لە هەولێر ڕایگەیاند تا پێکهێنانی حکوومەتی نوێ درێژە بە گفتوگۆ لەگەڵ سەربەخۆکانی پەرلەمانی عێراق دەدەین.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمانی ڕایدەگەیەنێت، هاوپەیمانیەکەیان بەڕووی سەرجەم ئەو هێزە سیاسییانەدا کراوەیە، کە بڕوایان بە حکوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی هەیە.

هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمانی ، کە لە (پارتی و سەدرییەکان و سوننەکان) پێکهاتوون لە هەولێر کۆبوونەوە و لە ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن، کە پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەران لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتیان، ڕۆڵی خۆی لە دانانی یاساکان و چاودێریکردن بگێڕێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە هاوپەیمانەکەیان لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەرییەی خراوەتەڕوو لە گفتوگۆکانی لەگەڵ سەربەخۆکان بەردەوام دەبێت.

ڕاگەیێندراوی هاوبەشی هاوپەیمانی ڕزگاری نیشتیمانی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

ؤتَعَاؤنُوا عَلَي الْبِرِّ ؤالتَّقْؤي ؤلَا تَعَاؤنُوا عَلَي الْإِثْمِ ؤالْعُدْؤانِ

هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتیمانی بەسەر سەرجەم ئەو هێزە سیاسییانەدا کراوەیە کە بڕوایان بە حکوومەتی زۆرینەی نیشتیمانی هەیە. هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتیمانی لەسەر ئەوە کۆک بوو کە پێویستە ئەنجوومەنی نوێنەران لەبەر بەرژەوەندیی هاووڵاتیان، ڕۆڵی خۆی لە دانانی یاساکان و چاودێریکردن بگێڕێت و لەهەمانکاتیشدا هاوپەیمانی لەسەر بنەمای ئەو دەستپێشخەرییەی خراوەتەڕوو لە گفتوگۆکانی لەگەڵ سەربەخۆکان بەردەوام دەبێت.

هاوپەیمانیی ڕزگاریی نیشتیمانی

٩ـی ئایاری ٢٠٢٢

هەولێر

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
(0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.
یاریدەدەری زیرەکی هەواڵ
هەواڵە تازە و گرنگەکان خێرا پێداچوونەوە بکە